کوژرانی هونەرمەندێک لە دیمەشق دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت

کوژرانی هونەرمەندێک لە دیمەشق دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت

وڵات تیڤی - هەولێر

هونەرمەندێکی عێراقی کە دانیشتووی دیمەشق بوو و  خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانیایە لە گەڕەکی مالیکی شاری دیمەشق کوژرا.

3ی ئابی 2025، سەندیکای هونەرمەندانی سووریا - لقی دیمەشق، کوژرانی هونەرمەند دیالە ئەلوادی ڕاگەیاند.

سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویانکردەوە، هونەرمەند دیالە ئەلوادی کە هاوکات ڕەگەزنامەی بەریتانیای هەیە، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی مالیکی دزی لێکراوە و کوژراوە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن، کە تاوانەکە لەناو ماڵی دیالە ئەلوادی ئەنجامدراوە و پارە و زێڕەکانیشیان دزیوە.

کوشتنی دیالە کاردناوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و چالاکوانان و هونەرمەندان و ئەکتەرە سوورییەکان بەتووندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەن و داوای سزادانی تاوانباران دەکەن.