دەزگای خێرخوازیی بارزانی یادی بیست ساڵەی بەخشین و پاڵپشتی مرۆیی دەکاتەوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
لە بیستەمین ساڵیادی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی و پێزانینی دڵسۆزانەتان ئاراستەی ئێوە و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان لە بنیاتنانی ئەم دامەزراوە گەورەیە مرۆییەدا کردووە.
ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی 2005 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە سەریهەڵدا وە سەرکەوتوو بووە لە بوون بە هێمای بەخشین و مرۆڤایەتی، ئیلهام بۆ پلان و بیرۆکەکانی لە وتەی سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانی وەرگرتووە: "مایەی شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتی گەلەکەی بکات".
کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش زیاتر بووە، هاوکاری پێشکەش بە ئاوارەکان و پەنابەران و کەمدەرامەتان لە چەندین وڵاتدا کردووە، لە تورکیا و سووریاوە تا یەمەن و بەنگلادیش و باشووری سودان . ئەمەش وایکردووە ببێتە مایەی هیوا بۆ هەموو ئەوانەی پێویستیان پێیەتی و مۆدێلێک بێت بۆ کاری خێرخوازی. لە ناوەڕاستی قەیرانەکاندا، دامەزراوەکە پابەندبوونی چەسپاوی خۆی بە خزمەتکردنی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی نیشانداوە. دەستکەوتەکانی لە بەڕێوەبردنی کەمپەکانی پەنابەرانی کوردی سوریا لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان و هاتنە ناوەوەی وەک یەکەم دەزگای فریاگوزاری بۆ ناو عەفرین دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە لە 6ی شوباتی 2023 چەند ناوچەیەکی باکوری سوریای گرتەوە، پابەندبوونی بێوچانی خۆی بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی لە هەموو شوێنێک پشتڕاست دەکاتەوە.
دامەزراوەکە دوور نەبووەتەوە لە ململانێ ناوخۆییەکانی عێراق. بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارە عێراقییەکان لە هێرشەکانی داعش تا ئێستا، جگە لە پاڵپشتیکردنی منداڵانی بێ باوک و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، و دابینکردنی هاوکاریی خۆراک و تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، پابەندبوونی بێوچانی خۆی بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی دووپاتدەکاتەوە.
هەروەها وەرگرتنی بڕوانامەی کوالیتی نێودەوڵەتی لەلایەن دامەزراوەکە و ئەندامێتی ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەنگدانەوەی ئاستی پیشەیی و باشی لە کارەکانیدا.
بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی هەوڵە بەرزەکانی دەکەینەوە، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەخوازین لە بەدیهێنانی دیدگای خۆی بۆ جیهانێکی دوور لە هەژاری، کە هەمووان چێژ لە ئارامی و دادپەروەری وەربگرن. بەردەوام بن لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی.