شاندێکی سەربازیی ڕووسیا لە دیمەشقە
وڵات تیڤی-هەولێر
شاندێکی سەربازیی ڕووسیا لە دیمەشقن و پرسە هاوبەشەکانی بواری سەربازی تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ شاندێکی سەربازی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی یونس بەگ یەفکیرۆڤ جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا گەیشتە دیمەشق.
شاندی ڕووسیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی سووریا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی سووریا کۆبووەوە.
وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا بوارەکانی هاوکاری سەربازی و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی تاوتوێ کراوە.
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا ئەبو قەسرا سەردانی ڕووسیای کرد و وەزارەتی بەرگریی سووریاش ڕایگەیاند کە لەو سەردانەدا ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ کران.