نێچیرڤان بارزانی: دەبێتە کوردانی سووریا ڕوو لە دیمەشق بکەن
وڵات تیڤی-هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کوردانی سووریا بچنە دیمەشق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سووریا.
نێچیرڤان بارزانی لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە دهۆک ڕاگەیاند، پێویستە کورد ڕۆڵی کارا لە سووریای نوێدا ببینێت.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان پاڵپشتی کوردانی سوریا دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانه بۆ کێشەی کورد.
سەبارەت به سیستمی حکومه ت له سووریا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستمی مەرکەزی بۆ سووریا گونجاو نییه.
سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان پشتگیری لەو پرۆسەیە دەکەن و ئامادەن هەر هاوکارییەک پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت.