باراک: نامەرکەزییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نییە
وڵات تیڤی-هەولێر
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی نامەرکەزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبووە و هەیکەلی حکومەت دەبێت بە هەرێم و نەتەوە و هۆزەکانی ناوچەکە دیاری بکرێت.
تۆماس باراک لە کۆنفرانسی دەوادا ڕایگەیاند، سیستەمی نامەرکەزی لە هیچ شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە: "پێویستە بۆ ماوەی چوار ساڵ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی نامەرکەزی بکرێت"
باراک ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ وەڵامێکی نییە سەبارەت بە گونجاوترین سیستەمی حکومەت بۆ سووریا.
بە گوتەی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، "سیستەمی حوکمڕانی پێویستە لە لایەن هەرێم و نەتەوە و هۆز و پێکهاتەکانی ناوچەکەوە دیاری بکرێت".