عەفرین.. گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

عەفرین.. گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

وڵات تیڤی ـ هەولێر

لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، گەنجێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

ڕووداوەکە دوێنێ 12ی کانوونی یەکەم 2025 لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان شاری عەفرین و ڕاجۆ ڕوویداوە و تیایدا گەنجەکە بەناوی جوان عوسمان گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، جوان لە چوارڕێیانی کارگەکانی سەر ڕێگای سەرەکی عەفرین – ڕاجۆ خۆی بە ماتۆڕسکیلەکەیدا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە.

جوان عوسمان تەمەنی 17 ساڵ بوو و خەڵکی ناوچەی مەعملا لە دەوروبەری ڕاجۆ بوو، بەڵام لەگەڵ خێزانەکەی لە ناوچەی ستێر دەژیا.

*گلەیی لەسەر خراپی دۆخی ڕێگاکە

ڕێگای عەفرین و ڕاجۆ یەکێکە لە درێژترین ڕێگاکانی عەفرین، هەمیشە گلەیی لەسەر خراپی ڕەوشی ڕێگاکە هەیە، هەروەها بەهۆی خێرایی زۆرەوە، جارجار ڕووداوی هاتوچۆ ڕوودەدات.