نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا جەختیان لە پەرەپێدانی بواری ئابووری و چارەسەرکردنی کێشەکان کرد
وڵات تیڤی ـ هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا جەختیان لە پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/6/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا. لهمبارهیهوه جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئارامى و سەقامگیری کردەوە.
ههردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ههوڵهكان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به پێویست زانى.
پرۆسهی ئاشتی له تورکیا، دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى.
له دیدارهكهدا ئەرمان تۆپچو، كونسوڵى گشتیى توركیا له ههرێمى كوردستان، ئاماده بوو.