سێنتکۆم: ئێران بە حەوت مووشەک هێرشی کردە سەر کوێت و بەحرەین
وڵات تیڤی ـ هەولێر
سێنتکۆم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی خستەخوارەوە، ئێران حەوت موشەکی ئاڕاستەی کوێت و بەحرەین کرد.
سێنتکۆم ڕایگەیاند، ژمارەیەک موشەکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کە ئێران بە ئامانجی گەرووی هورمز لە کەنداوی عەرەبی کردووە و هێزەکانیان بنکەی ڕاداری ئێرانیان لە کەناراوەکانی ئێران و دوورگەی قاسم کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕاپۆرتانەی ئێران سەبارەت بە زیانەکانی پێنجەمین کەشتیی هێزی دەریایی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە ڕاست نین.