وەزارەتی کشتوکاڵ یەکخستنی دەزگاکانی "ئیدارەی خۆسەر" ڕادەگەیەنێت
وڵات تیڤی ـ هەولێر
وەزارەتی کشتوکاڵی سووریا دەستپێکردنی یەکخستنی دەزگا کشتوکاڵییەکانی شاری حەسەکەی ڕاگەیاند.
وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی حەسەکە و سەرۆکی دەستەی کشتوکاڵی ئیدارەی خۆسەر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی یەکخستنی دەزگا کشتوکاڵییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داڕشتنی پلانێکی گشتگیر بۆ پڕۆسەی یەکگرتن کرا، بڕیاردرا سەرەتا ئیدارەی کشتوکاڵ بەشدار بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکاری و ڕێکارەکانی پێویست بۆ وەرگرتنی دروێنەی گەنم و تەواوکردنی وەرزی کشتوکاڵ کراوە.