ئەحمەد هیلالی: داهاتی دەروازەی سێمالکا بۆ دەوڵەت دەگوازرێتەوە

ئەحمەد هیلالی: داهاتی دەروازەی سێمالکا بۆ دەوڵەت دەگوازرێتەوە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

جێگری پارێزگاری حەسەکە ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوی گەورە بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەکان هەیە و داهاتی دەروازەی سێمالکا بۆ دەوڵەت دەگوازرێتەوە.

ئەحمەد هیلالی لە بەیاننامەی فەرمی حکومەتدا ڕایگەیاند، "لە داهاتوودا هەنگاوی گەورە هەن بۆ کاراکردنەوەی دامودەزگا و ئیدارەکان لە پارێزگای حەسەکە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجار لە ماوەی 13 ساڵدا، شاری قامیشلۆ کارەبای نیشتمانی وەردەگرێت و لەسەدا 60%ی تۆڕەکانی کارەبای شاری حەسەکە نۆژەن کراوەتەوە.

سەبارەت بە دەروازەی سێمالکا کە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، داهاتی دەروازەکە لە یەکی حوزەیرانەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەوڵەت.

هیلالی ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان بۆ تێکەڵکردنی ئەندامانی ئاسایش لە دەزگا ئەمنییەکانی ناوخۆ دەستیپێکردووە.

سەبارەت بە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، جێگری پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند، ئەمە بڕگەیەکی گەورەیە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی پەروەردە لە شاری حەسەکە.