پارێزگارەکانی حەسەکە و ڕەققا تاوتوێی پتەوکردنی سەقامگیری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی دەکەن

پارێزگارەکانی حەسەکە و ڕەققا تاوتوێی پتەوکردنی سەقامگیری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی دەکەن

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

پارێزگاری حەسەکە و ڕەققا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پتەوکردنی سەقامگیری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کرد.

نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ مەڕوان عەلی بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ و جێگرەکەی مەحمود خەلیل سەردانی شاری ڕەققایان کرد.

نورەدین ئەحمەد لەگەڵ عەبدولڕەحمان سەلام پارێزگاری ڕەققا و ژمارەیەک لە چالاکوان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاری حەسەکە، بارودۆخی گشتی هاووڵاتیانی کورد لە ڕەققا و سەقامگیری کۆمەڵایەتی تاوتوێ کرا.

هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەوڵدان بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکراوەکان کرا.