دژە تیرۆری کوردستان خستنەخوارەوەی پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراوی ڕاگەیاند
وڵات تیڤی ـ هەولێر
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی هەولێر پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان خستە خوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکانیدا ڕایگەیاند، درۆنەکان لە کاتژمێر 21:58 بۆ 22:06 خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 17ی تەمموز، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی هەولێر هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان خستە خوارەوە.
شەوی چوارشەممەش هەشت درۆن خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.