هێرشەکان بۆ سەر سوپای سووریا زیادی کردووە

هێرشەکان بۆ سەر سوپای سووریا زیادی کردووە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

حکومەتی سووریا ڕایگەیاند، سەربازێکی سوپای سووریا لە دەوروبەری حەسەکە کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە ئاژانسی فەرمیی سانای ڕاگەیاند، کەسێکی نەناسراو لە هێرشێکدا لە سعدە لە دەوروبەری حەسەکە سەربازێکی سوپای سووریای کوشت، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخرێتەڕوو.

*هێرشی مانگی حوزەیران

لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا سوپای سووریا لە ڕێگەی تەل تەمر- سەرێ کانی کەوتە بەر هێرش و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و 10 سەربازی دیکەش برینداربوون.