قەتەر بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
وڵات تیڤی ـ هەولێر
قەتەر بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین".
قەتەر ڕایگەیاند، "ئەمە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، "قەتەر پاڵپشتی لە هەموو ئەو ڕێوشوێنانە دەکات کە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خۆیان دەیگرنەبەر".