ئیدارەی عەفرین: پێویستە بازرگانان نرخەکان بە لیرەی سووری ڕابگەیەنن

ئیدارەی عەفرین: پێویستە بازرگانان نرخەکان بە لیرەی سووری ڕابگەیەنن

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

بەڕێوبەرایەتی ناوچەی عەفرین هۆشداری دایە خاوەن دوکانەکان و ڕایگەیاند، پێویستە نرخی کاڵاکان بە دراوی سووریا ڕابگەیەندرێت.

بەڕێوبەرایەتی ناوچەی عەفرین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە سەرجەم خاوەن دوکانەکانی عەفرین و دەوروبەری پابەندبن بە ڕاگەیاندنی نرخی سەرجەم کەلوپەل و کەرەستەی فرۆشتن بە لیرەی سووری.

بەڕێوبەرایەتی ناوچەی عەفرین هەروەها ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر کارتێک نرخەکان بە ڕوونی پیشان بدرێت، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر لە نرخەکەی ئاگادار بکرێتەوە. لە ئێستادا قەدەغە نییە نرخەکان بە هەردوو لیرەی سوری و تورکی ڕابگەیەنرێت، بەڵام دەبێت ئەو نرخەی بە لیرەی سووری ڕاگەیەندراوە سەرەکیترین نرخ بێت.