سووریا و کوەیت جەختیان لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە

سووریا و کوەیت جەختیان لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

وەزیری دەرەوەی سوریا و شازادەی جێنشینی کوەیت، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و هاوکارییەکان تاوتوێ دەکەن.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و سەباح خالد حەمەد سەباح شازادەی جێنشینی کوەیت ئەمڕۆ لە کوەیت کۆبونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، له میانەی کۆبوونەوەکەدا باسیان له ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکان کردووه .

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە تاوتوێ کران.